ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان لەگەڵ کونسولی گشتی ئێران كۆبوونه‌وه، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له‌دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه كرا.
له به‌رواری 30/10/2019 مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی پێشوازی كرد له وه‌فدێكی كونسوڵخانه‌ی ئێران كه پێكهاتبوو له نصروالله رشنودی سه‌ركونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران و شاندێكی یاوه‌ری.
له دیداره‌كه‌دا باس له دوا پێشهاته‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق و ناوچه‌كه كرا .
له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا باس له‌چاره‌سه‌ره‌كان و هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه سیاسیه‌كان كرا و هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان كرده‌وه و خوازیاری ئاشتی و ته‌بایی و پێكه‌وه ژیان بوون .
شایانی باسه مامۆستا خه‌لیل ئیبراهیم سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی و جەماوەری و د. محه‌ممه‌د هاودیانی به‌رپرسی ده‌زگای په‌یوه‌ندیه‌كان ئاماده‌یی دیداره‌كه بوون .