هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئه‌مینداری گشتی: ئەبێ لە داهاتوو سەرکردە و خوشکی لێهاتووتر بۆ ئەم کاروانە پێبگەیەندرێ

ئه‌مینداری گشتی: ئەبێ لە داهاتوو سەرکردە و خوشکی لێهاتووتر بۆ ئەم کاروانە پێبگەیەندرێ

دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ هەینی بەرواری 18/10/2019 بە ئامادەبوونى بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمیندارى گشتى یکگرتووى ئیسلامى کوردستان، یەکگرتووى خوشکانى ئیسلامى کوردستان کۆتایی هێنا بە خولێکى تواناسازى کە بۆ 200 خوشکى سنورى 22 لقى ئەو رێکخراوە سازى کردبوو.

ئەمیندارى گشتى یەکگرتوو لە وتەیەکیدا رۆڵى خوشکان و گرنگى پێگەیاندنیانى بەرز نرخاند بۆئەوەى بتوانن لە ئاست پێگەو تواناکانى خۆیان ڕۆڵ بگێڕن لە پێناو سەلامەتى خێزان و کۆمەڵگەى کوردى.

لەبەشێکی تری وتەکانیدا ئەمینداری گشتی یەکگرتوو ئاماژەی بە لێهاتووی و کارامەیی خوشکانی یەکگرتوو و کرد و رایگەیاند کە هاوشانی براکانیان خەبات دەکەن لە ریزەکانی یەکگرتوو و ئەبێ لە داهاتوو سەرکردە و خوشکی لێهاتووتر بۆ ئەم کاروانە پێبگەیەندرێ .

له‌ كۆتاییدا بروانامه‌و خه‌ڵات به‌سه‌ر یه‌كه‌م و دوه‌م و سێیه‌می خوله‌كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو دابه‌ش كرا.