به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به ئاماده‌بوونی مامۆستا سه‌میر سه‌لیم ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن پێشوازی كرد له شاندێكی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان كه پێكهاتبوو له به‌رێز هیوا ره‌فعه‌ت سكرتێری رێكخراو و ژماریه‌ك له كارگێرانی سكرتاریه‌ت .
له‌دیداره‌كه‌دا ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو وێڕای سوپاسی ستافی رابردووی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت پیرۆزبایی له ستافی نوێی رێكخراوه‌كه كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن له كاره‌كانیان و ئاماژه‌یی به‌وه‌دا كه رێكخراوی گه‌شه‌پێدان پێشه‌نگ و خزمه‌ته‌كانی له ماوه‌ی رابردوو بێ جیاوازی به‌رده‌وام بووه و هه‌میشه جێگه ده‌ستی له ناو ناوه‌نده‌كانی خوێندن دیاره .
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو بۆ ستافی نوێی رێكخراوی گه‌شه‌پێدان رایگه‌یاند كه ئه‌م خوله‌ی كاری رێكخراوه‌ییتان نوێیه و ده‌بێت ئه‌ركه‌كانتان به‌جۆرێك رێكبخه‌ن كه خزمه‌ت به توێژی قوتابیان بكات و كێشه و گرفته‌كانیان بگه‌ییننه لایه‌نی په‌یوه‌نیدار بۆ ئه‌وه‌ی رێكخراوی گه‌شه‌پێدان هه‌ر له پێشه‌نگ و خزمه‌ته‌كانی به‌رده‌وام بێت.
له‌به‌رانبه‌ردا مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی رێكخراوی گه‌شه‌پێدان سوپاسی پێشوازی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوویان كرد و به‌ڵێنیاندا خزمه‌تكردن به توێژی قوتابیان و په‌روه‌رده‌كردن و گرنگی دان به تواناكان له ناو ناوه‌نده‌كانی خوێندن ئه‌ركی له پێشینه‌یان بێـت .