هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی: خوشكان هاوشانی برایان خزمەتی بەرچاویان بە كۆمەڵگەی كوردی كردووە

ئەمینداری گشتی: خوشكان هاوشانی برایان خزمەتی بەرچاویان بە كۆمەڵگەی كوردی كردووە


مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە شاری سلێمانی، لەگەڵ فاتمە عەلی سكرتێر و ژمارەیەك لە ئەندامانی سكرتاریەتی یەكگرتوی خوشكان لە شاری سلێمانی كۆبویەوەو ڕایگەیاند: خوشكان لە هەرێمی كوردستان لەڕابردوو لە ئێستاشدا هەوڵ و ماندوبونەكانیان لەسەرجەم بوارەكاندا بەگشتی و بواری ڕێكخراوەی و كۆمەڵایەتی بە تابیەت بە گرنگ وەسف كرد.


هەروەها ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان جەختیشی كردەوە خوشكانی ئێمە دڵسۆزانە و لێ بڕاوانە لەسەرجەم قۆناغ و هەلومەرجەكاندا هاوشانی برایان خزمەتی بەرچاویان بە كۆمەڵگەی كوردی كردووە.


لەلایەن خۆشیەوە فاتمە عەلی سكرتێری یەكگرتووی خوشكان، هاوكارییە بەردەوامەكانی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی بەرزنرخاند و ڕونیشی كردەوە: ئومێد وهیوای گەورەیان بە هەوڵەكانی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو هەیە بۆ گرنگیدانی زیاتر بە بارودۆخی ناوخۆی حزب و چارەسەركردنی كێشەكانیش لە نێوان لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستاندا.