پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 5/9/2019 به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی له شاندێكی باڵای حزبی شیوعی كوردستان كرد به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز د. كاوه مه‌حمود سکرتێری حزب و عوسمان زیندانی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزب .
له‌دیدارێكی دۆستانه‌دا بارودۆخی سیاسی هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه تاوتوێكرا و تیشكخرایه سه‌ر گرنگترین پێشهاته‌كان، و باس له ره‌وشی شاری كه‌ركوك و هه‌ڵوێستی لایه‌نه كوردی یه‌كان كرا و پێكه‌وه‌بوونیان به گرنگ زانرا .
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا بۆزیاتر خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان و هاوئاهه‌نگی یاساكانی تایبه‌ت به ژیان و گه‌وزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان هه‌ماهه‌نگی نێوان فراكسیۆنی یه‌كگرتوو و فراكسیۆنی شیوعی له په‌رله‌مانی كوردستان ته‌ئكیدی له‌سه‌ركرایه‌وه.
شایانی باسه هه‌ریه‌كه له به‌رێزان ( سه‌میر سه‌لیم و د. محه‌ممه‌د هاودیانی ) ئاماده‌ی دیداره‌كه بوون .