* پێكه‌وه گشت لایه‌كمان دژی گه‌نده‌ڵی و دزی و قۆرخكردن و زه‌وتی ئازادیه‌كان بین
به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی كۆچیی به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌ه‌وه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی..
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
إِلَّا تَنصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللَّهُ إِذْ أَخْرَجَهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ثَانِيَ اثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِي الْغَارِ إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا ۖ فَأَنزَلَ اللَّهُ سَكِينَتَهُ عَلَيْهِ وَأَيَّدَهُ بِجُنُودٍ لَّمْ تَرَوْهَا وَجَعَلَ كَلِمَةَ الَّذِينَ كَفَرُوا السُّفْلَىٰ ۗ وَكَلِمَةُ اللَّهِ هِيَ الْعُلْيَا ۗ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (40)
هاتنه‌وه‌ی ساڵی نوێی كۆچی (1441) و ساڵیادی هیجره‌تی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ره‌مان محه‌ممه‌د الامین صلی الله علیه وسلم ... له مه‌ككه‌وه بۆ مه‌دینه .. له خۆمان و گه‌لی كوردستان و عێراق و سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان پیرۆز ئه‌كه‌م ..
یادی كۆچ له نیشتمانه‌وه بۆ دیاری غوربه‌ت له پێناو خودا و بۆ به‌رپاكردنی ده‌وڵه‌تی عه‌داله‌ت و چه‌سپاندنی ده‌ستوری پێكه‌وه ژیانی مه‌دینه و بنیات نانی مزگه‌وتی ته‌قوای قوبا ..
یادی سه‌ركه‌وتنی ئیراده‌ی كۆڵنه‌ده‌رانی محه‌مه‌دی پێغه‌مبه‌ر و ئه‌بوبه‌كری یاری غار له پشتكردنه مه‌ككه و كۆچ بۆ مه‌دینه له ناو گڕ و كڵپه‌ی پیلانی نه‌یار و دوژمنانی خودا و په‌یامه‌كه‌یدا ..
یادی موژده‌ی حەقیقەتی نه‌مر و نه‌گۆڕی (إِلَّا تَنصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللَّهُ) پاش په‌یڕه‌وی رێكار و به‌رنامه مرۆڤانه‌كه ئیتر سه‌رخستنی خودایی مسۆگه‌ر ئه‌بێ ..
یادی سرودی (لا تحزن ان الله معنا ) كه هه‌رده‌م تیماری ده‌ردی حوزن و بێ كه‌سی ده‌كات و جه‌خت له پشتیوانی خودا ده‌كاته‌وه .
ئه‌مڕۆ كه گه‌لی موسڵمانی كوردستان پێشوازی نوێنه‌ره‌كانی خۆی بۆ حه‌جی ماڵی خودا و به‌شداری كۆنگره‌ی مه‌له‌كوتی عه‌ره‌فه ته‌واو كردووه و چاوه‌رٍِێ ی هاتنی ساڵی نوێ ی 1441 و ساڵیادی هیجره‌تی پڕخێرن ..
ده‌خوازین ساڵێكی پڕ له خۆشی و ئاسودەیی وئاشتی بێ، چاوه‌ڕێ ی كرانه‌وه‌ی ده‌رگای خۆشگوزه‌رانی و ئاسایش و ئارامی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌قامگیری ئیداری و سیاسین .
له ساڵی نوێ ی كۆچی‌دا ده‌خوازین حاڵه‌تی دڵه‌راوكێ و دوودڵی و راگوزه‌ری تێپه‌ڕ بووبێ و ده‌ورانی چاكسازی و خۆشگوزه‌رانی و خزمه‌تگوزاریه‌كان ده‌ست پێ بكا .
سه‌قامگیری و ئه‌منیه‌ت و متمانه به یه‌كتر و دڵسۆزی بۆیه‌كتر بچه‌سپێ ...
دۆسیه‌ی قۆناغی رابردوو له كه‌نارێكه‌وه دانرێ و كار له‌سه‌ر ساغكردنه‌وه و چاكسازی بكرێ .
حه‌قه بۆ له‌مه‌ودوا دۆسیه‌یه‌كی نوێ و لاپه‌ره‌ی تازه بكرێته‌وه له‌لایه‌ن هێزه سیاسی یه‌كانی كوردستانه‌وه .
له‌م قۆناغه‌دا به‌رنامه‌ی هه‌ستی ته‌واوكاری و هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ره‌شه گه‌وره‌كانی سه‌ر بوون و ئه‌زموون و شناس و به‌ها باڵاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی په‌یره‌و بكه‌ین ..
ساڵی وه‌لانانی بوغز و رق و كینه و جه‌نگی برایان بێ ...
ساڵی گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خودا و پاراستنی شناسی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌كه‌مان و گێڕانه‌وه‌ی متمانه و برایه‌تی و هاریكاری بۆ ریزه‌كان و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه بێ .. چونکە به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌خلاقی و مێژوویی و شارستانیه‌تی سه‌رده‌م ئه‌وه‌مان لێ ده‌خوازێ ..
پێكه‌وه گشت لایه‌كمان دژی گه‌نده‌ڵی و دزی و قۆرخكردن و زه‌وتی ئازادیه‌كان بین ..
پێكه‌وه خاوه‌نداری ئه‌زمونه سیاسیه‌كه و ده‌ستكه‌وته‌كان بین .. پێكه‌وه له قوڵایی مێژووی رابردووی گه‌له‌كه‌مان ئیلهام وه‌رگرین و له‌كه‌له‌پوری ره‌سه‌نی پێشینانمان توێشووی بنیاتنانی ئه‌مڕۆ و رووبه‌ربوونه‌وه‌ی پێشهاته‌كانی سبه‌ینێ ی نه‌وه‌كانمان به‌هره‌مه‌ند ببین ..
با بۆنه‌ی كۆچ بكه‌ینه جه‌ژنی كۆچكردن له دوودڵیه‌وه بۆ دڵقایمی له بێ ئیراده‌ییه‌وه بۆ ئیراده و متمانه به‌خۆبوون .. له پاشكۆیه‌تیەوە بۆ پێشه‌نگی ..
جارێکی تر ئەم بۆنە پیرۆزە لەهەمو موسڵمانان و ئیسڵاح‌خوازان پیرۆز ئەکەم ساڵی خۆشی وسەرکەوتن وپێشکەوتن بێ و هەموساڵێکتان پرلەخۆشی بێ..
براتان
صلاح الدين محمد بهاء الدين
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان