هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئه مینداری گشتی: تەندروستكارانی یه كگرتوو پەیامدارانه خزمەتی میلەتیان كردوه

ئه مینداری گشتی: تەندروستكارانی یه كگرتوو پەیامدارانه خزمەتی میلەتیان كردوه

 

 

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 29-8-2019 بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە یاوەری شاندێكی ئەنجومەنی كاروباری ناوخۆ لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای تەندروستكارانی یەكگرتوو كۆبوەیەوەو تیایدا ڕایگەیاند: تەندروستكارانی یەكگرتوو لە ڕابردوودا سەلماندویانە كە پەیامدارانە خزمەتی میللەتیان كردووە.
هەروەها ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ووتیشی: ڕۆلی تەندروستكاری پەیامدار لە ناوەندە تەندروستیەكاندا زۆر پێویستە تاوەكو هاوڵاتیان لەپێش وەرگرتنی چارەسەری جەستەیان، لە ڕووی دەرونیەوە ئاسودەبن و بە وورەیەكی بەرزەوە پێوازی لە وەرگرتنی چارەسەر بكەن.
مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین لە درێژەی ووتەكانیدا ئەوەشی خستەڕوو: یەكگرتووی ئیسلامی بەردەوام پاڵپشتی لە بەرەوپێشچونی كەرتی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان كردوەو ئەوەش لە پەروەدەكردنی تەندروستكاری پەیامدار ڕەنگی داوەتەوەو پێویستە تەندروستكاران بە ووریاییەوە مامەڵە لەگەڵ نەخۆش و ئەو كەسانەدا بكەن كە ڕۆژانە مامەڵەیان لەگەڵ دەكەن و بەرپرسیاریەتی و دونیا و قیامەتیان لەئەستۆیە.