هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سەردانی دهۆك دەكات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سەردانی دهۆك دەكات

 

 

لەمیانەی سەردانەكەی بۆ شاری دهۆك، ئەمڕۆ (م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتوووی ئیسلامی كوردستان دیدارێكی لەگەڵ ڕێكخستنەكانی خوشكان لەسنوری مەڵبەندی دهۆكی یەكگرتوو ئەنجامدا.

لە دیدارەكەدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەستخۆشی لە خوشكان كرد كە هاوشانی برایان و هاوسەرەكانیان بەردەوامن لە خزمەتكردن بە كاروانی یەكگرتوو دوعای سەركەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن.
لەبەشێكی تری وتەكانیدا ئەمینداری گشتی رایگەیاند، یەكگرتوو توانیویەتی كۆمەڵێكی زۆر لەخوشكانی كارامە پێ بگەینێ كە هاوشانی براكانیان خزمەت بە كۆمەڵگەو پەیامی میانەڕەوی یەكگرتوو بكەن.
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە كۆتایی وتەكانیدا ئاماژەی بەوەكرد، كە دەبێت خوشكانمان لەپاڵ ئەركی دەعوە هاوشانی هاوسەرەكانیان كاری پەروەردەكردنی منداڵەكانیش بگرنە ئەستۆو نەوەو كەسانی گەورەو خزمەتگوزار پێشكەشی كۆمەڵگە بكەن و منداڵەكان نموونەی منداڵی خوڕەوشت بەرزو زانستخواز پێ بگەیەنن.