هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بەشداری پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری دەكات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بەشداری پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری دەكات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان بۆ نوێكردنەوەی كارتی دەنگدان سەردانی یەكێك لە بنكەكانی پرۆسەی بایۆمەتری كرد لە شاری سلێمانی و داواش لە هاوڵاتیان دەكات بۆ لە پێناو بەرێوە چوونی پرۆسەی هەڵبژاردن بە بێگەردی سەردانی بنكەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بكەن.


پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری سلێمانی مامۆستا صەلاحەدین محمد بهاالدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ نوێكردنەوەی كارتی دەنگدان تۆماری بایۆمەتری سەردانی قوتابخانەی تویمەلیكی نمونەیی كرد و وەك یەكەم سەركردەی سیاسی بەشداری پرۆسەكەی كرد


ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان داواشی لە هاولاتیانكرد لە پێناو بەرێوەچوونی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد و دور لە تەزویرو ساختەكانی سەردانی بنكەكانی تۆماری دەنگدەران بكەن بەشداری لە پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری بكەن.