هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو پێشوازیکرد لە نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە تورکیا

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو پێشوازیکرد لە نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە تورکیا

ئەمڕۆ سێشەممە ١١/١٠/٢٠١٦ بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتوو ئیسلامی كوردستان لە نوسینگەی یەکگرتوو لە ئەنقەرە_تورکیا بەیاوەری شوان زه‌نگه‌نه‌ ڕێکخەری گشتی یەکگرتوو لە تورکیا و کارگێڕانی مەکتەب پێشوازیان لە بەڕێز (بەھرۆز گەڵاڵی) نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ئەنقەرە کرد.
لە دانیشتنێکی دۆستانەدا ئەمینداری گشتی یەکگرتوو بەخێرھاتنی نوێنەری یەکێتی کرد و باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا کرد.
سەرەتا بەڕێز بەھرۆز گەڵاڵی پیرۆزبایی دووبارە کاراکردنەوەی نوسینگەی پەیوەندییەکانی یەکگرتووی لە تورکیا کرد و ھیوای خواست شان بەشانی یەکتر بتوانن لە بەرژەوەندی گەلی کوردستان پەیوەندییەکانیان بخەنە گەڕ.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا ئەمینداری گشتی تیشکی خستە سەر پەیوەندیەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا و هه‌وڵی چارەسەرکردنی قەیرانەکان و تەئکیدی لەسەر تۆکمەی نێوان لایەنە کوردستانییەکان بۆ بەرژەوەندی گەلی کورد و ڕێکخستنەوەی نێو ماڵی کوردی کردەوه.