هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتى یەکگرتوو سەردانی رێکخراوی ژیاری کرد .

ئەمینداری گشتى یەکگرتوو سەردانی رێکخراوی ژیاری کرد .

دوا نیوەرۆی ئەمڕۆ 4 - 10 – 2016 لە شارى سلێمانی مامۆستا سەلاحەدین موحەمەد بەهائەدین سەردانی رێکخراوی ژیاری کرد و لەلایەن دکتۆر خالید محمد صالح بەرێوەبەری رێکخراو و ژمارەیەک ئەندامانی دەستەی رێکخراوەکەوە پێشوازی لێکرا..
لەوتەیەکدا ئەمینداری گشتی یەکگرتوو رۆڵی رێکخراوی ژیاری لە خزمەتکردن بە گەنجان و لاوان بەرز نرخاند بە تایبەت لە رووی فکریی ئیسلامیەوە ، هەروەها جەختیکردەوە کە لە ئێستاجا گەنجان و لاوان پێویستی زۆریان بەوە هەیە کە لە رووی فکریەوە پەروەردەی زیاتر بکرێن ، بونی رێکخراوی ژیار و چەندین رێکخراوی هاوشێوەی زەرورەتێکی قۆناغی ئێستایە .

لە بەشێکی تر وتەکانیدا مامۆستا سەلاحەدین تیشکی خستە سەر ئامانجی سەردانەی وەفدی هەرێم بۆ بەغداد و جەختیکردەوە کە سەردانەکە پێویستیەکی هەنوکەی بووە بە تایبەت لە ئەگەری رودانی گۆرانکاریەکانی ناوچەکە بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی ، رونیشیکردەوە لە پێناو داکۆکیردن لە ماف و قوتی هاوڵاتیان ئامادەن هەموو رێگەیەک بگرنە بەر.

لە لایەن خۆشیەوە بەرێوەبەری رێکخراوی ژیار سوپاسی کرد بۆ ئەنجامدانی ئەو سەردانە و رۆڵی ئەمینداری گشتی یەکگرتووشی لە گۆرەپانی سیاسی هەرێم و عێراق بەگرنگ وەسف کرد و ئاماژەى بەوەشدا رۆلى حەکیمانەى ئەمینداری گشتی هەوێنی ئاشتی و پێکەوە ژیانە لە نێوان لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان بە گشتی و لایەنە ئیسلامیەکان بە تایبەتی..
خوازیاریش بوو کە ئەمینداری گشتی یەکگرتوو بەردەوام بێت لە هەوڵەکانی