هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی لەگەڵ دەستەی كارگێری وبەرێوبەری نوسینگەكانی سپێدە كۆدەبێتەوە

ئەمینداری گشتی لەگەڵ دەستەی كارگێری وبەرێوبەری نوسینگەكانی سپێدە كۆدەبێتەوە

رۆژی یەكشەممە 2-10-2016 مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان وبە ئامادەبوونی بەرێزان خەلیل ئیبراهیم ئەندامی ئەنجومەنی جێ‌ بەجێكردن و د. یەحیا رێشاوی بەرپرسی دامەزراوەی راگەیاندن وهونەر وعبدالكریم ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی كەناڵی ئاسمانی سپێدە لەگەڵ ئەندامانی دەستەی كارگێری وبەرێوەبەری نوسینگەكانی سپێدە كۆبۆیەوە ..

لەكۆبونەوەكەدا ئەمینداری گشتی وێرای پیرۆزبایكردن لە ستافی نوێ‌ی دەستەی گارگێری و بەرێوبەری نوسینەگەكانی سپێدە تیشكی خستە سەر گرنگی پەیامی كەناڵی ئاسمانی سپێدە وەك كەنالێكی ئیسلامیی میانەرەو وگرنگی پاراستنی هاوسەنگی سیاسی لەروماڵ و گوتاری ئیعلامیدا.

هەروەها بەردەوامیدان بە گوتاری ئاشتەوایی نێوماڵی كوردی وهەموو ئەو هەوڵانەی لەو بواردەدا دەدرێت بەتایبەتیش كە یەكگرتووی هەڵگری پرۆژەی ئاشتەوایی نێوان لایەنەكانی هەرێمی كوردستان وپرۆژەی هاوكاری ئیسلامیەكانی كوردستان .

لە کۆتاییدا ئەمینداری گشتی تیشكی خستە هەلومەرج وپێشهاتە سیاسیەكانی هەرێم كە ئومێد دەكرێت دوای سەردانی شاندە باڵاكەی هەرێم جۆرێك لە كرانەوەوسەرەتایەك بێت بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم وبەغداو رەنگادانەوەی لەسەر گوزەرانی هاوڵاتیانی هەرێم .