ئه‌مرۆ سێشەممە 13-9-2016 مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به یاوه‌ری به‌رێزان فه‌رهاد مه‌لا صالح كارگێری ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن و سۆران ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و مامۆستا ئه‌نوه‌ر خۆشناو به‌رپرسی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێری یه‌كگرتوو.
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز سه‌ردانی كۆمه‌ڵێك له كه‌سایه‌تی ئاینی و نوسه‌ر و بانگخواز و شێخانی ته‌ریقه‌ت و سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و ماڵی شه‌هیدانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد.
لە نزیكەوە جەژنە پیرۆزەی لێ‌كردن و هیوای سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازی بۆ هه‌موولایه‌ك خواست و هیواداربوون ئه‌م جه‌ژنه ببێته خێر و خۆشی بۆ گه‌ل و نیشتمان و چاره‌سه‌كرنا كێشه و گرفته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ..
له‌به‌رانبه‌ردا هەموولا خۆشحاڵی خۆیان به‌سه‌ردانی ئه‌مینداری گشتی ده‌ربری و هیوای سه‌ركه‌وتن و تەمەندرێژیان بۆ خواست ،
شایانی باسه ئه‌و لایه‌ن و كه‌سایه‌تیانه‌ی سه‌ردانیان كردبوو پێكهاتبوو لە : مامۆستا ئه‌حمه‌د حەمه‌ده‌مین ، بزوتنه‌وه‌ی ئیحسانی عێراقی ، ماڵی شه‌هید فوئاد چه‌له‌بی ، كاك سه‌لام كه‌ریم خانی برادۆستی ، كاك سه‌ردار ئه‌نوه‌ر به‌گی بێتواته ، بانگخواز مامۆستا شێرزاد عه‌بدولوه‌هاب، مامۆستا شێخ مه‌لا ئیبراهیم بالیسانی ، مامۆستا مه‌لا صادق ، مامۆستا محه‌ممه‌د روشدی عقراوی ، ماڵی حاجی شێروان ئه‌سعه‌د ، مام فه‌یسه‌ڵ باوكی شه‌هید ئه‌حمه‌د فه‌یسه‌ڵ.