هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ڤیدیۆ ... ئه‌مینداری گشتی لیستی ژماره‌ 175ـی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی ڕاگه‌یاند

ڤیدیۆ ... ئه‌مینداری گشتی لیستی ژماره‌ 175ـی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی ڕاگه‌یاند

بە ئامادەبوونی بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و بەرێز شێخ عیرفان عەبدولعەزیز رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی و بەرێز مامۆستا محەممەد فەرەج ئەمینداری پێشووی یەكگرتوو و ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی (بزوتنەوەی ئیسلامی و یەكگرتووی ئیسلامی) و كادیرانی پێشكەوتوو و كاندیدانی لیستی ژمارە 175 ، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بانگەشەی خۆی راگەیاند.

جێگەی ئاماژە پێدانە ئەمشەو بانگەشەی هەڵبژاردن لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بە فەرمی دەست پێدەكات، كە بەهۆی یادی ئەنفالەوە لە 14ی مانگەوە بۆ 15ی مانگ لە هەرێمی كوردستان دواخرا، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان وەك حزبێكی كاریگەر لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستان خۆی ئامادەكردوە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن و ئەم شەو دەستپێكی هەڵمەتی هەڵبژاردن لە سەرجەم شاروشارۆچكەكان دەست دەكات بە بانگەشە بۆ لیسی یەكگرتوو و كاندیدەكانی كە بە ژمارە (175) بەشداری هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات.