هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : پڕۆژەی كاری ئیسلامی بۆ سەنگەر گرتن لەكەس نیە

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : پڕۆژەی كاری ئیسلامی بۆ سەنگەر گرتن لەكەس نیە

 

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە 12-4-2018 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەشداری یادی (ئیسراومیعراج)ـی كرد كە دەزگای بانگەوازی یەكگرتوو لە هۆڵی (شەهید دكتۆر مەلا هۆشیار) لە هەولێر سازی كردبوو و دواتر بەرێز ئەمینداری گشتی وتارێكی بەم بۆنەو یادە پیرۆزەوە پێشكەشی ئامادەبونی ئاهەنگەكە كرد..

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو مامۆستا سەلاحەدین محمد بەهائەدین لەو بۆنەیەدا ‌رایگەیاند: ئەم یادە سەرچاوەی ئیلهام و كاریگەری یە بۆمان كە حوزن و نارەحەتی یوسرو خۆشی دێت ئێمە لەكوردستان شانازی دەكەین كە (ئەقصا) لەسەردەمێكدا لەسەر دەستی سەركردەیەكی كورد سەلاحەدینی ئەیوبی رزگار كرا..

مامۆستا سەلاحەدین محمد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ڕاشیگەیاند: پڕۆژەی كاری ئیسلامی بۆ سەنگەر گرتن لەكەس نیە و بۆ دژایەتی كەس نیە بەڵكو دروست كردنی سەنگ وقورسایی و خۆ ئامادەكردنە بۆ خزمەتی زۆرتر ..

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ئاماژەی بەوەشدا" ڕیفراندۆم پاساوو كاشفی ئەو پلان وپیلانانە بوو كەدژ بەكورد هەیە نەك هۆكاربێت . ئەم دۆخە دەری خست لەبەغدا پێویستمان بە كەسانێكە خۆیان نەفرۆشن، دەمانەوی لەدامەزراوەكان كاریگەری خۆمان بنوێنین. چونكە ناسنامەی میللەتی ئێمە ئیسلامیە و نابێت قبوڵ بكرێت ئەو شوناسە1400 ساڵیە بسڕیتەوە."
ئەمینداری یەكگرتوو هەرلەوتەكەیدا وتی"داوادەكەین كەخەڵكی كوردستان بەچاوی ڕێزەوە ئەو كاری هاوبەشی ئیسلامیە ببینن ، لێك دوری ئیسلامیەكانیش لە پێشتر لەوانەیە وەڵامێكی هەبوبێ بەڵام ئێستا وەڵامێك نەماوە بۆ لێك دوری و ئەركی ئێمەشە داكۆكی لەمافی خەڵك بكەین."