هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

جه‌بهه‌ی توركمانی: یه‌كگرتوو بۆتە هەوێنی ئاشتی و ئارامی بۆ نێوخۆی كوردستان

جه‌بهه‌ی توركمانی: یه‌كگرتوو بۆتە هەوێنی ئاشتی و ئارامی بۆ نێوخۆی كوردستان

 

 

ئەمرۆ دووشەممە 2018/2/19 مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی جەبهەی توركمانی كرد بە سەرۆكایەتی ئایدن مەعروف.

سەرەتا وەفدیی میوان پیرۆزبایی ساڵیادی راگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیان لەئەمینداری گشتی یەكگرتوو كرد و گرنگی و رۆڵی یەكگرتوویان لە گۆرەپانی سیاسی كوردستان و عێراق بەگرنگ وەسف كرد و و ئاماژەیاندا بەوەی كە هەمووكات یەكگرتوو رۆڵی گرنگی هەبووە لە پەیوەندی هێزەكان و پێكەوەژیانی لایەنەكان و بۆتە هەوێنی ئاشتی و ئارامی بۆ نێوخۆی كوردستان.

لە بەشێكی تری دیدارەكەدا هەردوولا باسیان لە بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كردوو و هاوڕابوون كە دەبێت حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەدەم كێشە و گرفتەكانی خەڵكەوەبێن.