لە میانەى به‌شداریكردنی له یه‌كه‌مین كۆنفرانسی ده‌رونناسان و كۆمه‌ڵناسانی یه‌كگرتوو كه له‌هۆڵی گه‌شه‌پێدان له شاری سلێمانی له ژێر دروشمی له پێناو كۆمه‌ڵگایه‌كی دامه‌زراو و ئارام‌دا به‌رێوه‌چوو ، مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد بهاءالدین رایگەیاند : پێویسته له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام بین بۆ دروستكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست و هۆشیار و ئارام له كوردستان و دورخستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری له كۆی نه‌خۆشیه ده‌رونی وكۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و پاراستنی شیرازه‌ی خێزان و كۆمه‌ڵگای کورده‌واری .
لەبه‌شێکى تر‌ى وتەکانیدا ئەمینداری گشتی یەکگرتوو پیرۆزبایی سازدانی یه‌كه‌مین كۆنفرانسی له ئاماده‌بوان كرد، رونیكرده‌وه كه له‌م كاته‌ی ئێستا دا كوردستان پێویستی زۆری به كه‌سانی كۆمه‌ڵناس و ده‌رونناس هه‌یه و هیوادارم كه رۆڵی گه‌وره‌ی كاریگه‌رببینن له ئه‌نجامدانی چاكسازی له ناخ و ده‌رونی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه و ، دروستكردنی فشار له‌سه‌ر حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چاكسازی گشتی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به گشتی و خزمه‌تكردن زیاتری خه‌ڵك به تایبه‌تی كه ئه‌مه‌ش سه‌ریكیترین ئه‌رك و كاری یه‌كگرتووه بۆ داهاتوو.
لە کۆتایی کۆبونەوەکە دا ئامادەبووان چەندین پرسیار‌و پێشنیاریان ئاراستەى ئەمیندارى گشتى یەکگرتوو کرد و لە لایەن بەڕێزیانەوە وەڵام درانەوە