هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئەمینداری گشتی سەردانی ماڵی موحسین دزەیی كرد

ئەمینداری گشتی سەردانی ماڵی موحسین دزەیی كرد

 

 

ئێوارەی ئەمرۆ (م. سەڵاحەددین موحەممەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیاوەری (م. فەرهاد مەلا ساڵح) كارگێری ئەنجوومەنی جێبەجێكردن سەردانی ماڵی (كاك موحسین دزەیی) كرد لە شاری هەولێر.

ئامانجی سەردانەكەی بەرێزیان بەشداری كردن بوو لە پرسەی كۆچی دوایی خێزانی كاك موحسین دزەیی.

لە خوای گەورە داواكار بوو لە خێزانی بەرێزیان خۆشبێت و بە بەهەشتی شاد بكات و ئارامیش بە بنەماڵە بەرێزەكەیان ببەخشێت.