هەواڵ و چالاکی ئەمیندار

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ده‌كات

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ده‌كات
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی خانەوادەی ( شێخ عبدالرزاق جەنگو ) سەرجەم زانایان و خەڵكی ستەمدیدەی سوریا دەكات

ئه‌مه‌ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بسم الله الرحمن الرحيم
(كُلُّ مَنْ عَلیْهَا فَانٍ ویبْقَی وجْهُ رَبِّكَ ذُوالْجَلالِ وَالإِكْرَامِ)

بە دڵێكی رازی بە ئەمر و قەدەری خودا هەواڵی وەفاتی كەسایەتی كوردستانی رۆژئاوا و زانای تێكۆشەر مامۆستا ( شێخ عبدالرزاق جەنگو ) مان پێگەیشت ..
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان پێشكەش بە خانەوادەی مەرحوم و سەرجەم زانایان و خەڵكی ستەمدیدەی سوریا دەكەم.
لە خوای رەحمان داوای لێ خۆشبوون و پلەی باڵای بەهەشت دەكەین بۆ مامۆستای خوا لێخۆشبوو و بۆ كەس و كاری بەرێزیشی بە تایبەت كوڕی بەرێزیان جەنابی دكتۆر عەلائەدین داوای سەلامەتی و سەبوری و سەربەرزی ئەكەم ..
كۆتایی غەمم بێ ...

إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلیْهِ رَاجِعونَ

براتان
صلاح الدین محمد بها‌ءالدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
‏1‏/11‏/2017