هەواڵەکان

لەسەر بەشداریكردن لەهەڵبژاردنەكان، یەكگرتووی ئیسلامی ڕوونكردنەوە دەدات

لەسەر بەشداریكردن لەهەڵبژاردنەكان، یەكگرتووی ئیسلامی ڕوونكردنەوە دەدات

دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند: لە سایتی میللەت هەواڵێكی بێ بنەماو دوور لە ئیتیكی ڕۆژنامەوانی بڵاوكراوتەوە، گوایە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بڕیاریداوە بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان نەكا ، ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستیەوە.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

 


راگەیەندراوێك لە دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتوو ..

لە سایتی میللەت هەواڵێكی بێ بنەماو دوور لە ئیتیكی رۆژنامەوانی بڵاوكراوتەوە، گوایە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بڕیاریداوە بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان نەكات .
ئێمە لە دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتوو سەرلەبەری ئەم هەواڵە رەتدەكەینەوە و بەسایتی ناوبراو دەڵێن بۆ وەرگرتنی هەواڵی بەشداری لە هەڵبژاردنەكان دەكرا پەیوەندی بەدەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتوو بكەن بۆ وەرگرتنی لێدوان و زانیاری دروست كە گونجاوبێت لەگەل پیشەییبوونی سایتەكەتان ، چونكە جارێ سێ ساڵ ماوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان ئێستا كاتی وەها بڕیارێك نییە ، ئەگەریش مەبەستان هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە، ئەوە یەكگرتوو بەپێی دیسپلینی حزبی بڕیار لەكاتی خۆی وەردەگرێت و هێشتا هیچ بڕیارێك نییە بۆ بەشداری نەكردن .
دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
29 یٔاب 2020