هەواڵەکان

نوسەرو ئەدیب و رۆشنبیرێكی گەلەكەمان كۆچی دوایی كرد

نوسەرو ئەدیب و رۆشنبیرێكی گەلەكەمان كۆچی دوایی كرد

دوێنێ سێ شەممە 11-8-2020، مامۆستا علی صالح میران بەگ نوسەرو ئەدیب و رۆشنبیرو ڕۆماننوس و سەرنوسەر وەرگێر، خاوەن قەڵەمێكی دەوڵەمەند بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی ڕزگاری لە هەولێر كۆچی دواییكرد.

 

مامۆستا علی صالح میران بەگ لەگەڵ ئەوەی لە تەمەنیدا لەچەندین بوار خزمەتی گەلی كوردی لە باشوری كوردستان كردووە، لە ساڵی 2006 بۆ ساڵی 2008 بەرپرسی ماڵپەڕی كوردیو بوەو لەو ماوەیەدا جێدەستی لەبەروپێشچوونی زیاتری ماڵپەڕەكەدا دیاربووە.

 

هەروەها ئەو نوسەرو ئەدیبە خاوەن و نووسەری چەندین كتێب بووە كە لەو ڕێگەیەشەوەو وویستویەتی خزمەتێكی زیاتری كۆمەڵگەی كوردی بكات.

 

بەشێك لە كتێبە چاپكراوەكانی مامۆستا عەلی ساڵح میران.
1/ سوێسكەكان بێ سەر دەفڕن.
2/ پەیامێك بۆ دەرەوەی دۆزەخ.
3/ پەیوەندی نێوان ئایین و ئەدەب.
4/ سەبا (ڕۆمان).
5/ هەولێر خۆشەویستەكەم (ڕۆمانی وەرگێڕدراو).
6/ ئافرەت لە كۆمەڵگای ئیسلامدا.
7/ ژن زیندەبەچاڵكردن (كۆمەڵە چیرۆك).
8/ چەند چیرۆكێك لە مێژووی ئیسلامدا.
9/ ئافرەتە ناودارەكانی ئیسلام.