یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشوازی له وه‌فدێكی یۆنامی به‌سه‌رۆكایه‌تی فرانسیس ڕیڤاڵتۆ لاناو به‌رپرسی به‌شی سیاسی یۆنامی له هه‌رێمی كوردستان كرد.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 18 ی ئایاری 2020 له‌لایه‌ن به‌ڕێز د.صلاحدین بابه‌كر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردن و د.محه‌مه‌د هاودیانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی ده‌زگای په‌یوه‌ندیه‌كان و عبدالعزیز هه‌ركی كارگێڕی ده‌زگای په‌یوه‌ندیه‌كان پێشوازی كرا له وه‌فدێكی یۆنامی به‌سه‌رۆكایه‌تی فرانسیس ڕیڤاڵتۆ لاناو به‌رپرسی به‌شی سیاسی یۆنامی له هه‌رێمی كوردستان.
له دیدارێكدا كه زیاتر له كاتژمێرێكی خایاند باس له بارودۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و عێڕاق كرا‌و دوایین گۆڕانكاری و پێشهاته‌كان گفتووگۆیان له‌سه‌ر كرا،وه‌فدی یه‌كگرتوو هه‌ڵوێسته‌كانییه‌كگرتوویان له‌م باره‌وه بۆ وه‌فدی میوان خسته‌ڕوو.