رۆژی دووشه‌مه به‌رواری 17-2-2020، وه‌فدێكی باڵای یه‌كگرتوو به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانیان كرد‌و و له‌لایه‌ن به‌رێز به‌ڵێن عه‌بدوڵڵا سكرتێری حزب و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پێشوازیان لێكرا .
سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌میانه‌ی ئه‌و زنجیره سه‌ردانانه‌یه كه بۆ لای لایه‌نه‌كان ئه‌نجامی ده‌دات له‌دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی کۆنگرەى هه‌شته‌می یه‌كگرتوو.
له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان و دۆستاییه‌تیان ته‌ئكیدی لێكرایه‌وه و خۆشحاڵبوون به‌و لێكنزیكبوونه‌وه‌یه.
حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان رۆڵی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیان له گۆره‌پانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌رزنرخاند و خوازیاربوون كه یه‌كگرتوو له‌سه‌ر نه‌هج و به‌رنامه‌ی خۆی له كایه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئیصلاحی كۆمه‌ڵگه هه‌ر به‌رده‌وامبێت