حزبی زه‌حمه‌تكێشان : ئاواته‌خوازین ئه‌م یاده‌تان هانده‌ری زیاتری به‌ره‌و پێشچوون و سه‌ركه‌وتنتان بێت" بۆ هێنانه‌دی ئاوات و ئامانجه‌كانتان
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ڕاگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان حزبی زه‌حمه‌تكێشان كوردستان پیرۆزبایی له یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌كات ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌رێز مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
له (26)ـــه‌مین ساڵرۆژی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته ده‌كه‌ین. ئاواته‌خوازین ئه‌م یاده‌تان هانده‌ری زیاتری به‌ره‌و پێشچوون و سه‌ركه‌وتنتان بێت" بۆ هێنانه‌دی ئاوات و ئامانجه‌كانتان و سه‌ركه‌وتنی خه‌باتی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان له‌م گۆناغه‌ی ئێستادا.
دۆخی ناجێگیرو پڕ كێشه‌ی ناوچه‌كه‌و عێراق، به‌جۆریكه كه پێویست ده‌كات لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان باشتر هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن، به‌تایبه‌تیش ئێستای هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌ته‌بایی و یه‌كریزی هه‌یه.
له‌م یاده‌دا جارێكی دیكه دووپاتی په‌یوه‌ندی نێوان حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، دووباره پیرۆزباییمان په‌سند بفه‌رموون
مه‌كته‌بی سیاسی
حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان