هەواڵەکان

به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ڕاگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌رێز كۆسرەت ڕەسول پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ ده‌كات

به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ڕاگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌رێز كۆسرەت ڕەسول پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ ده‌كات

كۆسرەت ڕەسول : یەكگرتوو وەك حزبێكی میانڕەوی كوردستانی توانیویەتی ڕۆڵی ئەرێنی هەبێ و بەشدارێكی كارا بێ لە كایەی حوكمڕانی و خزمەتكردنی كۆمەڵگای كوردیدا

به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ڕاگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌رێز كۆسرەت ڕەسول عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی له‌ به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌كات ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەڕێز مامۆستا سڵاحەدین بەهادین- ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان

بەبۆنەی (٢٦)ەمین ساڵەی دامەزراندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، بەناوی خۆم و هەڤاڵانم لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابت و لەڕێگای جەنابیشتەوە پیرۆزبایی لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەكەم.
لەماوەی ٢٦ ساڵی ڕابردوودا، لە سەردەمە جیاوازەكانی حوكمڕانی لە كوردستاندا، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان وەك حزبێكی میانڕەوی كوردستانی توانیویەتی ڕۆڵی ئەرێنی هەبێ و بەشدارێكی كارا بێ لە كایەی حوكمڕانی و خزمەتكردنی كۆمەڵگای كوردیدا.
لە ساڵیادی دامەزراندنی یەكگرتوودا، وێڕای دووبارە پیرۆزباییم لە جەنابتان، جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندی دوو قۆڵی نێوانمان دەكەینەوە و هیوادارم هەموومان لەهێزو لایەنە سیاسییەكان بتوانین پەیوەندییەكانمان پتەو بكەین لەپێناو خزمەتكردنی كوردستان و زاڵبوون بەسەر تەنگژەو قەیرانەكاندا.

كۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان