هەواڵەکان

د.به‌شیر حه‌داد: هیواخوازین ئەم یادە ببێتە هۆی زیاتر نزیک بوونەوەی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق

د.به‌شیر حه‌داد: هیواخوازین ئەم یادە ببێتە هۆی زیاتر نزیک بوونەوەی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق

د.به‌شیر حه‌داد: هیواخوازین ئەم یادە ببێتە هۆی زیاتر نزیک بوونەوەی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق

به‌بۆنه‌ی 26ـه‌مین ساڵیادی ڕاگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌رێز د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پیرۆزبایی له‌ به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌كات ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بروسکەی پیرۆزبایی د.بەشیر حەداد بەبۆنەی راگەیاندنی ٢٦ ساڵەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان .

‎بەبۆنەی ٢٦ ساڵەی راگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بروسکەیەکی پیرۆزبایی لە ئەمینداری گشتی یەکگرتوو و ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی جێبەجێکردن و ئەندامان و لایەنگرانی ئەو حیزبە دەکات و ئەمەش دەقەکەیەتی:

‎بەرێز/ مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
‎بەڕێزان/ ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی جێبەجێکردن.

‎بەبۆنەی بیست و شەشەمین ساڵیادی راگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین و هیواخوازین ئەم یادە ببێتە هۆی زیاتر نزیک بوونەوەی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و پتەوکردنی یەکڕیزی نێوانیان تاوەکو بتوانرێت هەرێمی کوردستان و عێراق بەرەو سەقامگریی هەمیشەیی ببەین.
‎بارودۆخی ئێستای عێراق، بارودۆخێکی زۆر هەستیارە و پێویستە سەرجەم حیزبە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەوپەڕی بەرپرسیارێتیەوە مامەڵە بکەن و بەرژەوەندی گشتی بخەنە پێش بەرژەوەندی کەسی و حیزبی و بەهەموو لایەک هاوکاربن تاوەکو مافه رەواکانی هەرێمی کوردستان بپارێزین و عێراق لەو قەیرانەی ئێستا تێیکەوتووە رزگار بکەن.

‎دوبارە پیرۆزبایتان لێدەکەین و هیواى سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین

‎دکتۆر بەشیر حەداد
‎جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٦/٢/٢٠٢٠