هەواڵەکان

د. عومەر عەبدولعەزیز لەبارەی رەوشی كورد پێشنیارێك بۆ 26 وڵاتی كیشوەری ئاسیا دەكات

د. عومەر عەبدولعەزیز لەبارەی رەوشی كورد پێشنیارێك بۆ 26 وڵاتی كیشوەری ئاسیا دەكات

 

 

لە یەكی ئەم مانگەوە تاكو سبەینێ‌ لەشاری تاران كۆنگرەی هەمیشەیی كە (360) حزبی كیشوەری ئاسیا تێیدا بەشدارن و ئەمساڵ (50) پارت لە (26) وڵات بەشداربوون و تێیدا سەركردەیەكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەشداری كرد. 

(د. عومەر عەبدولعەزیز) سەركردە لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەرنجی ئەندامانی كۆنگرەو نوێنەرانی حزبە ئاسیاییەكان ڕاكێشا كە ئاورێكی موسڵمانانەو مرۆڤانە لە برا كوردەكانیان بدەنەوە، كە لەو بەشانەی كوردستاندا كە تێیدا دەژین دووچاری بێبەشكردن بوون لە مافە بنەڕەتی و رەواكانیان، ئەمەش لە سۆنگەی برایەتی ئیسلامی و چەمكە مرۆڤایەتییەكانی پەیوەندیدار بە مافی مرۆڤەوە، چونكە رەچاوكردنی مافی نەتەوەكانی ناوچەكە، هەنگاوێكی بنەڕەتی و كاریگەرە بۆ هەنگاونان بەرەو گەشەپێدانی ژیاریی و شارستانی لە وڵاتەكانمان.

ناوبراو لەبەشێكی وتارەكەیدا سەرەنجی ئامادەبوانی بۆ پێشنیارێك راكێشا بۆ پێكهێنانی لێژنەیەك بە ناوی (لێژنەی نەتەوەكان) سەر بە یەكێتی حزبە ئاسیاییەكان بە مەبەستی بەدواداچوونی كاروباری پرسە نەتەوەییەكان و ڕەچاوكردنی مافەكانیان، چونكە نەتەوەكان پێكهێنەری توێژانێكی زۆری كۆمەڵگەكانی وڵاتانی ئاسیایین.