کوتلە وەزاریەکان

وەزیری كاروباری كۆمەلایەتی بەڵێنی دەدات هاوكاری بەردەوام بەپارێزگای هەڵەبجە بكات

وەزیری كاروباری كۆمەلایەتی بەڵێنی دەدات هاوكاری بەردەوام بەپارێزگای هەڵەبجە بكات

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 18/3/ 2017 وەزیری كاروباری كۆمەلایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانی سەردانێكیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجەو بەسەركردنەوەی مۆنۆمێنتی شارەكەو منداڵانی قوتابی خاوەن پێداویستی تایبەت بەڵێنی هاوكاری بەردەوام بە پارێزگای هەڵەبجە دوپاتكردەوە.

 

محەمەد هاودیانی وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان پاش دەربڕینی هاوسۆزی بۆ كەسوكاری شەهیدان و هیوای چاكبونەوەی بۆ بریندارەكان خواست، لەلێدوانێكیدا بۆ ئامادەبوان ڕایگەیاند: لەبەر ئەوەی ڕۆژی 16ی سێ ئەنجومەنی وەزیران كۆبونەوەی هەبوو نەمانتوانی لە مەراسیمەكەدا ئامادەبین بۆیە ئەمڕۆ ئەم سەردانەمان ڕێكخست تالەنزیكەوە بەمنداڵانی خاوەن پێداویستی ئەم شارە ڕابگەیەنین هەرچی لەتواناماندا هەیە بۆ ئەم شارە دەیكەن كە ئەمشارە بۆتە سومبولی نەتەوەیەك نیشانەی خۆڕاگری و كوردایەتییە .

 

هەروەها ڕاشیگەیاند: ئامادەین تالە وەزارەتدا بین هاوكارێكی باشی ئەم شارە بین بەپێی ئەو تواناو دەسەڵاتەی ئێمەدا هەمانە ،لەبەر گرنگی شارەكەو بەپارێزگا بونی بڕیاری كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشە پێدانی كۆمەلایەتی بكەینەوە ئەو منداڵانەش كەلە بەر قەیرانی دارایی نەمان توانیوە خزمەتیان بكەین، بەڵینمان داوە كەئەوان لەپێشەنگی كاری ئێمەدابن و گرنگیان پێدەدەین .

 

لەلایەكی ترەو محەمەد هاودیانی وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ كوردیو ڕایگەیاند: پاشەكەوتی موچە لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران قسەی لەسەر كراوە بەڵام هیچ بڕیارێك وەرنەگیراوە و كاری لەسەر دەكرێت .

 

سەبارەت بە موچەبڕاوەكانی چاودێری خێزان و بێوەژنان محەمەد هاودیانی وتی:" ئێمە موچەمان نەبڕیوە، ئەوە لیژنەی ڕوبەڕوی قەیرانەكان بڕویەتی، وەك وەزارەت سەرقاڵی چاكسازین لە وەزارەتدا پاش تەواو بونی ئەو چاكسازیەكانە نوسراومان كردوە كە ئەو موچانە بگەڕێتەوە .

 

هەرچی پەیوەندی بە قەرزی بچوكیشەوە هەیە محەمەد هاودیانی وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژە بۆ ئەوەكرد: بەردەوام دەبین لەپێدانی قەرزی بچوك لەكاتی ئێستادا كۆبونەوەیەك هەیە لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران بۆئەوەی ئەو بڕەپارانە دیاری بكرێت كە دەرێت بەو گەنجانەی كەپرۆژە پێشكەش دەكەن .

 


لەلایەن خۆشیوە مەریوان وەهبی لێپرسراوی ڕێكخراوی كەمئەندامانی هەڵەبجە لە لێدوانێكیدا بۆ كوردیو ڕایگەیاند: كۆی ئەو مندالانەی كەئەمڕۆ هاوكاری دەكرێن بریتین لە 165 منداڵ كەقوتابی خاوەن پێداویستی تایبەتن وەك نابیست و نابیناو ناگۆ و شەلەل دەماغن بەهاوكاری وەزارەتی كار و كارو باری كۆمەڵایەتی و ڕێكخراوی تۆڕی بەرگری لەمافەكانی منداڵان هاوكاری مادی دەكرێن كەبەبۆنەی 29 هەمین ساڵیادی كیمیابارنی هەڵەبجەوە ئەم مەراسیمە ڕێكخراوە .


ڕاشیگەیاند : لەسنورەكەدا نزیكەی چوار هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت هەیە، بەداخەوە حكومەت وەك پێویست بەدەمەوە نەبوە بۆیە ناچار پەنا بۆ ڕێكخراوەكان دەبرێت تا بەشێك لە ئەركی سەرشانیان سوك بكرێت .


شاندەكەی وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پارێزگای هەڵەبجە لەیەن عەلی عوسمان پارێزگاری هەڵەبجە بەوەكالەت و ژمارەیەك لەبەرپرسانی شارەكەو و بەرپرسی مەڵبەندی پێنجی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانەوە پێشوازیان لێ كرا .