ئەنجومەنی سەرکردایەتی

ئەنجومەنی سەرکردایەتی

مادەی هەشتەم/ ئەنجومەنی سەركردایەتی :
یەكەم/ پێناسە:
بەرزترین دەسەڵاتە لە حیزبدا لە نێوان دوو كۆنگرەدا بۆ بڕیاردان لە سەر پلان و سیاسەتی گشتی حیزب.
دووەم/ پێكهاتە:
پێك دێت لە (43) ئەندام بە بەرپرسی مەڵبەندەكانیشەوە بەسیفەتی بەرپرسیاریەتی مەڵبەند، بە پێی میكانیزمێك كە ئەنجومەنی سەركردایەتی دیاری دەكات و كۆتای خۆشكان لە كۆی ژمارەكە دەبێت.


سێیەم/ مەرجەكانی ئەندامێتی:
1. تەمەنی لە (25) ساڵ كەمتر نەبێت.
2. ماوەی هاتنی بۆ ناو حیزب لە (7) ساڵ كەمتر نەبێت.
3. خاوەنی رۆشنبیرییەكی ئیسلامی و دیدێكی سیاسی بێت و ئەزموونێكی كرداری و توانایەكی سەركردانەی هەبێت.
4. پابــــــــــــــــــــــەندبوون بە بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكانی سەركردایەتی.
5. خۆی یەكلا بكاتەوە بۆ كاروباری حیزبی.
چوارەم/ ئەرك و دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی:
1. كۆبوونەوەكانی بە ئامادەبوونی (2/3)ی ئەندامانی یاسایی دەبێت.
2. بڕیارەكانی بە زۆرینەی ڕەها (50%+1)ی ئەندامان دەبێت جگە لەو بڕگانەی كە ڕێژەی تایبەتیان بۆ دیاری كراوە.
3. لە یەكەم كۆبوونەوەیدا لە ماوەی یەك هەفتەدا دوای كۆنگرە لە نێوان ئەندامانیدا سەرۆكێك و ڕازگرێك هەڵدەبژێرێت.
4. هەڵبژاردنی بەرپرسی ئەنجومەنەكانی پەروەردەو رێكخستن و زانایان و بانگەوازو رێكخراوە پیشەیی و جەماوەری و نوێنەران و حكومەت و بەرپرسی ئۆرگانە ناوەندییەكانی حزب و كارگێڕانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن.
5. پەسەندكردنی بودجەی ساڵانەو لائیحەی خەرجییەكانیحیزب.
6. بانگهێشتكردن بۆ كۆبوونەوەی نائاسایی ئەندامانی كۆنگرە لە خولی خۆیاندا بە (2/3)ی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەن.
7. كۆبوونەوە ئاساییەكانی سێ مانگ جارێكە یان بە پێی پێویست یان لە سەر داوای (10) لە ئەندامانی.
8. رەزامەندی لە سەر كردنەوە یان پەیوەست كردن یان راگرتنی مەڵبەند یان هەر ئۆرگانێكی تری ناوەندی بە (2/3)ی دەنگی ئەندامانی دەدات.
9. پێكهێنانی لێژنەی كاتی و هەمیشەیی بە پێی پێویست و سەرپەرشتیكردنی سەنتەری توێژینەوەو راپرسی.
10. هەڵپەساردنی ئەندامێتی ئەندامانی سەركردایەتی بە (2/3) ی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەن.
11. پرسینەوە لە ئەمینداری گشتی و بەرپرسە باڵاكانی حیزب بە (2/3)ی دەنگی ئەندامــــــــــــانی بە پێی لائیحەیەك كە سەركردایەتی پەسەندی دەكات.
12. بۆی هەیە كۆنگرە پێش یـــــــــــــــان دوا بخات بە ڕەزامەندی (2/3)ی ئەندامانی ئەنجومەن بە مەرجێك لە ساڵێك زیاتر نەبێت.
13. پەسەندكردنی لائیحەی ئۆرگانە ناوەندییەكانی حیزب.
14. پەسەندكردنی وازنامـــــــەی ئەمینداری گشتی و ئەندامانی سەركردایەتی بە (2/3)ی دەنگی ئەندامانی.
15. بڕیاردان لە سەر هەڵوێستە نیشتمانیە گرنگەكان و پەسەندكردنی هاوپەیمانێتی سیاسی لەگەڵ حیزب و لایەنە سیاسیەكان بە (2/3)ی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەن.
16. ئامادەكردنی لیستی كاندیدانی ئەنجومەنی سەركردایەتی و دەستەی باڵای چاودێری بۆ كۆنگرە.
17. ئامادەكردن و پێشكەشكردنی ڕەشنووسی پڕۆگرام و پێڕەوی ناوخۆ بۆ كۆنگرە بە ڕاوێژ لەگەڵ ئۆرگانە پەیوەندیدارەكان.
پێنجەم/ ئەرك و دەسەڵاتەكــــــــــــانی سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی:
1. ئامادەكردنی كارنامەی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەن.
ئاگاداركردنەوەی ئەندامانی سەركردایەتی بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەن راستەوخۆ یان لە لایەن ڕازگرەوە.
2. سەرۆكایەتی كۆبوونەوەكــــــانی ئەنجومەنی سەركردایەتی دەكات و واژۆَََ لە سەر كۆنووس و بڕیارەكان دەكات.
3. سەرپەرشتی لێژنە كاتی و هەمیشەییەكانی ئەنجومەن و ئەو سەنتەرو دەزگایانە دەكات كە سەر بە ئەنجومەنی سەركردایەتین.
4. پرسینەوە لــــــــــــــە جێبەجێكردنی بڕیار و راسپاردەكانی ئەنجومەن دەكات.
5. بۆی هەیە لە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن بەشداری بكات.